ئەمەریکا ژمارەی ئەو کەسانە ئاشکرا دەکات ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە
K24- هەولێر:
رۆبێرت رێدفیڵد، بەڕێوەبەری سەنتەری کۆنتڕۆڵ و رێگریکردن لە نەخۆشییەکانی ئەمەریکا رایگەیاند، زیاد لە یەک ملیۆن ئەمەریکی بە ڤاکسینی کۆرۆنا تاوەکو ئێستا کوتراون.
راشیگەیاند، ماوەی 10 رۆژە دەستیان بە کوتانی خەڵک دژی ڤاکسینی کۆرۆنا کردووە.
لە ئەمەریکا، 18ملیۆن و 300هەزار کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش، 323 هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.
پێشتر، جۆ بایدن، هەڵبژێردراوە بۆ سەرۆکایەتیی ئەمەریکا، دژە کۆرۆناکەی وەرگرت.
کۆمپانیای فایزەر، یەکەم کۆمپانیا بوو لە ئەمەریکا، مۆڵەتی بڵاوکردنەوە و دابەشکردنی ڤاکسینەکەی پێدرا، لە ئێستاشدا، دوو کۆمپانیا لە هەوڵی دروستکردنی ڤاکسینی کۆرۆنان و چاوەڕوان دەکرێت، تا نیوەی ساڵی داهاتوو، تەواوی ئەمەریکییەکان، بە ڤاکسینی کۆرۆنا بکوترێن.
AFP