ژمارەی دانیشتووانی تورکیا 86 ملیۆن کەسی تێپەڕاند

ئاماری دانیشتووانی تورکیا و باکووری کوردستان بڵاوکرایەوە و رێژەی دانیشتووان بەرزبووتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، 9ـی شوباتی 2026، دامەزراوەی ئاماری تورکیا، ئاماری ساڵی رابردووی دانیشتووانی وڵاتەکەی بڵاوکردەوە و دەڵێت، تا 31ـی کانووی یەکەمی 2025 ژمارەی دانیشتوانی تورکیا گەیشتە 86 ملیۆن و 92 هەزار و 168 کەس، هەروەها بە بەراورد بە ساڵی پێشوو 427 هەزار کەس زیادی کردووە.

 ژمارەی دانیشتووانی نێر 43 ملیۆن و 59 هەزار و 434 کەس بووە، لە کاتێکدا ژمارەی مێینە 43 ملیۆن و 32 هەزار و 734 کەس بووە.

 باس لەوەشكراوە، ژمارەی دانیشتوانی بیانی لە تورکیا نیشتەجێن بە بەراورد بە ساڵی پێشوو 38 هەزار و 968 کەس زیادی کردووە و گەیشتووەتە  ملیۆنێک و 519 هەزار و 515 کەس.

  هەروەها بەهۆی کەمبوونەوەی ڕێژەی منداڵبوون و مردن، دانیشتوانی بەساڵاچوو زیادی کردووە و رێژەی کەسانی مامناوەندیش بەرزبووەتەوە، لە لایەکی دیکەوە, چڕی دانیشتوان لە سەرانسەری تورکیادا گەیشتە 112 کەس لە هەر کیلۆمەتر چوارگۆشەیەکدا.