سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە عەلی عەونی دەکات
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ کۆچی دوایی دایکیان، سەرەخۆشی لە عەلی عەونی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد.
ئەمڕۆ دووشەممە 9ـی شوباتی 2026، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە عەلی عەونی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد بۆ کۆچی دوایی دایکی.
سەرۆکی حکوومەت پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.