سەرۆک بارزانی و سکرتێری گشتیی کۆنگرەی نیشتیمانیی عێراق دۆخی سیاسی عێراقیان تاوتوێ کرد

سەرۆک بارزانی و ئاراس حەبیب سکرتێری گشتیی کۆنگرەی نیشتیمانیی عێراق دۆخی سیاسیی عێراقیان تاوتوێ کرد.

بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، ڕۆژی سێشەممە، 10ـی شوباتی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە ئاراس حەبیب سکرتێری گشتیی کۆنگرەی نیشتیمانیی عێراق کرد.

لەدیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخ و دوا پەرەسەندنەکانی ناو پڕۆسەی سیاسیی لە عێراق بە گشتی و کۆسپ و ئالنگارییەکان ئاڵوگۆڕکران.