کتێبی " لۆزان لە چاوی کوردەوە" بڵاوکرایەوە

نوێترین پەرتووکی نووسەر داڤان یەحیا بە ناونیشانی "لۆزان لە چاوی کوردەوە" لە ئاستی جیهاندا بڵاوکرایەوە، کە تێیدا خوێندنەوەیەکی زانستی بۆ پەیماننامەی لۆزان و ئاکامە نەرێنییەکانی بۆ سەر نەتەوەی کورد دەکات.

نووسەر لە کتێبەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، پەیماننامەی لۆزان (1923) وەک "خیانەتێکی نێودەوڵەتیی" بەرانبەر بە مافەکانی کورد هەژمار دەکرێت، چونکە بووە هۆی دابەشکردنی کوردستان و پشتگوێخستنی دۆزی کورد لە ئاستی نێودەوڵەتیدا.

لە بەشێکی دیکەی کتێبەکە تیشک خراوەتە سەر گۆڕانکارییەکانی ئێستای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و نووسەر هیوا دەخوازێت ئەم قۆناغە ببێتە وەرچەرخانێکی مێژوویی بۆ بەدیهێنانی خەونی دەوڵەتی سەربەخۆ بە سەرکردایەتیی سەرۆک بارزانی.

نووسەر لە کتێبەکەیدا، دوای توێژینەوە و لێکۆڵینەوە مێژووییەکان، هەوڵی داوە پرۆسەی دانوستانەکانی لۆزان، تێکەڵبوونیان بە بەرژەوەندییە زلهێزەکان، و شوێن و ڕۆڵی نەتەوەی کورد لەو پرۆسەیەدا بە شێوەیەکی زانستی شی بکاتەوە.

ئەم بەرهەمە لە ئێستادا لە ئاستی نێودەوڵەتیی بۆ توێژەران و خوێنەران بەردەستە.