مەسعود پزیشکیان: لەگەڵ کوردستان براین

سەرۆککۆماری ئێران، رایگەیاند، ئێمە لەگەڵ کوردستان و عێراق و ئازەربایجان برا و خزمین، هەروەها لەگەڵ تورکیا و ئەفغانستان و تورکمانستان مێژووی چەندین هەزار ساڵەمان هەیە.

ئەمڕۆ شەممە، 14ـی شوباتی 2026، مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە کۆنگرەی نێودەوڵەتیی دەرفەتەکانی وەبەرهێنان و دابینکردنی دارایی بۆ ڕێگاوبانەکان گوتی: ئێمە لەگەڵ کۆماری ئازەربایجان، عێراق و کوردستان برا و خزمین.

پزیشکیان ئاماژەی بەوەشدا، لەگەڵ تورکیا و ئەفغانستان و تورکمانستان مێژووی چەندین هەزار ساڵەمان هەیە، بۆیە پەیوەندییەکانمان زیندوو دەکەینەوە، دەشڵێت،باوەڕمان وایە رێگاکانی پەیوەستبوونمان بە ئاشتی، گەشەپێدانی زانست و تواناکانمان دەتوانین لە ئاسایش و ئابووری دڵنیا بین.