لە حەلەب گۆرانیبێژێک کوژرا
لە گەڕەکی فیردەوسی شاری حەلەب، گۆرانیبێژێک کە تۆمەتبار بوو بەوەی پەیوەندی و مامەڵەی لەگەڵ رژێمی پێشووی سووریا هەبووە، لەکاتی رووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکاندا کوژرا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، رووداوەکە لەکاتێکدا بووە کە مەفرەزەیەکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆهەوڵی دەستگیرکردنی داوە، بەڵام شەڕە تەقە و رووبەڕووبوونەوەی چەکداری لەنێوانیانداروویداوە.
روانگە ئاماژەی بەوەشداوە، لەو شەڕەدا، جگە لە کوژرانی گۆرانیبێژەکە، کارمەندێکی هێزە ئەمنییەکانیش بریندار بووە و بەمەبەستی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
لە سەرەتای ساڵی 2026ەوە تا ئێستا، ئەمە سێیەم حاڵەتی کوشتنی ئەو کەسانەیە کە بە مامەڵەکردن لەگەڵ رژێمی پێشوو و دەزگا ئەمنییەکان، تۆمەتبار کراون.
لە 8ـی کانوونی یەکەمی ساڵی 2024، هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا دەستی بەسەر دیمەشق دا گرت و بەشار ئەسەد و خێزانەکەی بەرەو مۆسکۆ هەڵاتن، دوای پێکهێنانی حکوومەتی کاتی سووریا، بڕیاردرا ئەوانەی پەیوەندیان بە رژێمی پێشووەوە هەیە خۆیان رادەست بکەن، ئەگەرنا دەستگیریان دەکەن.