نێچیرڤان بارزانی و وەزیری ئابووریی ئەڵمانیا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان تاوتوێ کرد

ئەمڕۆ یەکشەممە، 15ـی شوباتی 2026، لە به‌رده‌واميى دیدارەکانیدا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ کاترینا رایشە، وەزیری كاروبارى ئابووری و وزەی ئەڵمانیا کۆبووەوە.

لە کۆبوونه‌وه‌کەدا پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکانی ئەڵمانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و هاندانی سه‌رمايه‌گوزارى و وەبەرهێنانی ئەڵمانی لە بوارە جیاوازەکاندا تاوتوێ کران.

نێچیرڤان بارزانی سوپاسی پشتگیرییە بەردەوامەکانی ئەڵمانیای بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان کرد و خواستى هەرێمی كوردستانى بۆ سوودوه‌رگرتن لە ئەزموونی ئەڵمانیا لە بواری وزە و ئابووریدا دووپات کردەوە.