دوو رۆژه منداڵێك لە ھەولێر ماڵه‌وه‌ی جێهیشتووه و دیار نه‌ماوه
كەسوكاری زانیاری لەسەر كچەكەیان دەخەنەڕوو داوا دەكەن ھەركەسێك سۆراغی دەزانێت پەیوەندییان پێوە بكەن
K24 - هه‌ولێر:
كچێكی ته‌مه‌ن 12 ساڵان، به‌ناوی رۆژین رۆژگار، له دوێنێ شه‌ممه‌وه ماڵه‌وه‌ی جێهیشتووه تا ئێستاش بێسه‌روشوێنه و هیچ زانیارییەك له باره‌یه‌وه نەزانراوە.
مام و باوكی ئه‌و كچه ته‌مه‌ن 12 ساڵانه، تایبه‌ت بۆ كوردستان24 رایانگه‌یاند، ئه‌و كچه له ماڵه‌وه هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بووه، تەنیا ئه‌وه نه‌بێت كه له‌گه‌ڵ خوشكێكی بچووكی بووه‌ته ده‌مه‌قاڵه‌یان و باوكیشی زللـه‌یه‌كی لێداوه.
كارزان حه‌مه‌د، مامی رۆژین ده‌ڵێت: "بۆ رۆژی دواتر، كاتێك ته‌واوی ئه‌ندامانی ماڵه‌كه خه‌وتوون، رۆژین ماڵه‌وه جێده‌هێڵێت و دیار نامێنێت، هه‌ر گومانیش ده‌كه‌ین به‌هۆی ئه‌و رووداوه بووبێت و له باوكی تووڕه بووبێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، زۆربه‌ی كامێراكانی چاودێری سه‌ر شه‌قامه‌كانی نزیك ماڵه‌وه‌ی خۆیانیان سه‌یر كردووه، كه ده‌كه‌وێته گه‌ڕه‌كی برایه‌تی شاری هه‌ولێر، دوایین شوێنیش له نزیك ماركێتی كۆك به‌دیار كه‌وتووه.
كارزان، كه پیشه‌ی مامۆستایه بۆ كوردستان 24 روونیكرده‌وه "ئێستا له كۆڵانه‌كان و ناو ماڵه‌كان ده‌گه‌ڕێین ئه‌وانه‌ی كامێرایان هه‌یه سه‌یر ده‌كه‌ین بزانین دوایین شوێن له كوێ ده‌ركه‌وتووە".
مامی رۆژین ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، كه ئێستا له‌گه‌ڵ تیمه‌كانی پۆلیس سه‌رقاڵی گه‌ڕانی زیاترن و هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانیش به جیا به دوای رۆژیندا ده‌گه‌ڕێن.
ئەوەشی خستەڕوو، هه‌موو خزم و كه‌سه‌كانی خۆیانیان ئاگادار كردووەتەوە، به‌ڵام تا ئێستا بێسه‌روشوێنه، له رێگه‌ی كوردستان24یشه‌وه داوا ده‌كات، هه‌ر كه‌سێك زانیاری له‌باره‌یه‌وه هه‌یه په‌یوه‌ندی به‌م ژماره مۆبایله‌وه بكات 07504550671.