دهۆك گۆڵپارێزێكی پێشووی پاریس سانجێرمانی گواستەوە
لیۆنارد ئاگۆن، گۆڵپارێزی پێشووی پاریس سانجیرمان، خولی جەزائیری جێهێشت بۆ خولی ئەستێرەكانی عێراق پەیوەندی بە یانەی دهۆك كرد.
لیۆناردۆ ئاگۆنی 28 ساڵان، لە دایكبووی شاری پاریسە و پێشتر یاریی بۆ سەرجەم ئاستەكانی پاریس سانجێرمان كردووە و تەنیا نەیتوانیوە یاریی بۆ تیپی یەكەمی پاریس سانجێرمان بكات.
لیۆنارد ئاگۆن لە وەرزی 2017 ـ 2018 لەگەڵ تیپی دووەمی پاریس سانجێرمان لە كۆی 7 یاری، 9 گۆڵی لێكرا و 2 کلین شیتی تۆمار كردووە.
لیۆنارد ئاگۆنی، دوای 11 ساڵ یاریكردن بۆ چەند یانەیەكی خولی فەرەنسا یەكەمین ئەزموونی لە دەرەوەی فەرەنسا تاقی كردەوە و بۆ یاریكردن گەڕایەوە زێدی باب و باپیرانی و پەیوەندی بە یانەی ئۆرانی خولی جەزائیری كرد.
لیۆنارد ئەم وەرزە لەگەڵ یانەی ئۆران لە خولی پلەیەكی جەزائیری بەشداریی 14 یاری كرد، 13 گۆڵی لێكرا و 5 كلین شیتی تۆمار كرد.