سبه‌ی كۆنفرانسی نیشتمانی گۆڕان له كه‌ركووك به‌ڕێوه‌دەچێت
سبەی دووشەممە، بە بەشداری زیاتر لە دوو هەزار ئەندام، کۆنفرانسی نیشتمانی خۆی لە شاری کەرکووک دەستپێدەکات و کۆنفرانسەکە چارەنووسی پەیڕەوی ناوخۆ و شێوازی هەڵبژاردنی ڕێکخەری گشتی یەکلایی دەکاتە.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی، په‌یامنێری كوردستان24، سبەی كاتژمێر 8ی به‌یانی کۆنفڕانسی نیشتمانی گۆڕان دەستپێبکات و ژمارەی ئه‌ندامانی كۆنفرانس كه ژماره‌یان دوو هه‌زار و 122 كه‌سه و له ساڵی 2017ـه‌وه ناویان له كۆمیسیۆن تۆماركراوه و له كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆ ده‌نگدان ده‌ستپێده‌كات و له‌لایه‌ن لێژنه‌یه‌كی باڵای كۆمیسیۆنه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.
پەیامنێری کوردستان24، ئاماژە بەوە دەکات، ده‌ستپێكی هه‌ڵبژاردنه‌كه به ده‌نگدان له‌سه‌ر په‌یڕه‌وی ناوخۆی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ستپێ ده‌كات، ئاخۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه به‌نهێنی بێت یانیش ئاشكرا، له‌كاتێكدا ئاراسته‌ی گردی زه‌رگه‌ته ده‌یه‌وێت هه‌مان ئه‌و په‌یڕه‌وه بمێنێته‌وه كه نه‌وشێروان مسته‌فا دایناوه، به‌ڵام ئاراسته‌ی كوردسات ده‌یه‌ویت بخرێته ده‌نگدان.
هەروەها باسی لەوەشکرد، دوای هه‌ڵبژاردنی جڤاتی نیشتمانی كه هه‌ردوو ئاراسته‌كه لیستی جیاوازیان ده‌بێت، هه‌ڵبژاردنی رێكخه‌ری بزووتنه‌وه‌كه یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئاراسته‌ی گردی زه‌رگه‌ته ده‌یه‌ویت له‌ناو جڤاتی نیشتمانیدا هه‌ڵبژێردرێت، به‌ڵام ئاراسته‌ی كوردسات پێی باشتره له‌ناو كۆنفرانسدا هه‌ڵبژێردرێت.