مەزڵووم عەبدی: خۆپیشاندانی کوردانی دیاسپۆرا ڕۆڵێکی گەورەی لە راگرتنی هێرشەکاندا هەبوو
یەکشەممە 15ـی شوباتی 2026، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، پەیامێکی سوپاسگوزاریی ئاراستەی کوردانی دیاسپۆرا کرد و رۆڵی ئەوانی لە پاراستنی دەستکەوتەکان و راگرتنی هێرشەکاندا بە "گرنگ و مێژوویی" وەسف کرد.
فەرماندەی گشتیی هەسەدە رایگەیاند، ئەو خۆپیشاندان و هەڵوێستە نێودەوڵەتییانەی کوردانی تاراوگە لە وڵاتانی جیاواز ئەنجامیان دا، فشارێکی گەورەی دروست کرد و رۆڵی سەرەکی هەبوو لە راگرتنی ئەو هێرش و پلانانەی کە بۆ سەر ناوچەکە داڕێژرابوون.
لە پەیامەکەیدا، مەزڵووم عەبدی سوپاسی بێپایانی خۆی بۆ کوردانی دیاسپۆرا دەربڕی و ڕایگەیاند، ئێمە سوپاسی کوردانی دیاسپۆرا دەکەین بۆ پشتگیرییە بەردەوامەکانیان؛ خۆپیشاندان و هەڵوێستە نیشتمانییەکانی ئێوە رۆڵێکی یەکلاکەرەوە و گەورەی هەبوو لە راگرتنی ئەو هێرش و پەلامارانەی کە دەکرانە سەر ناوچەکەمان.
فەرماندەی گشتیی هەسەدە ئاماژەی بەوەش کرد، دەنگی کوردانی تاراوگە لە ناوەندە بڕیاربەدەستەکانی جیهان، بووەتە پاڵپشتێکی بەهێز بۆ هێزەکانیان و جەختی کردەوە، ئەم یەکگرتووییەی گەلی کورد لە ناوخۆ و دەرەوە، هەمیشە دەبێتە بەربەست لەبەردەم جێبەجێکردنی ئەو پیلانانەی کە ئاسایشی ناوچەکە دەکەنە ئامانج.
مەزڵووم عەبدی داوای لێبوردن لە رەوەندی کوردی لە ئەوروپا دەکات pic.twitter.com/hSknGenhrY
— Kurdistan24 (@kurdistan24tv) February 15, 2026