له‌ شارۆچکەی سه‌ید سادق ئاماده‌كاری بۆ پڕۆژه‌ی رووناكی ده‌كرێت

بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سەید سادق، هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە بە مەبەستی گەیاندنی کارەبای 24 کاتژمێری چاکسازی لە فیدەرەکان دەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، 17ـی شوباتی 2026، لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سەید سادق هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە، وەک ئامادەکارییەک بۆ گەیاندنی کارەبای 24 کاتژمێری و بە مەبەستی ئەنجامدانی کاری چاکسازی بۆ فیدەرەکان، کارەبای نیشتمانی لە فیدەرەکانی ناو گەڕەک و کۆڵانەکانی سەیدسادق بۆ ماوەی یەک هەفتە دەبڕدرێت.

راشیگەیاند؛ ئەم بڕینە لە کاتژمێر 8:30 بەیانی تا 5 ئێوارە دەبێت.