باسم عەوادی بۆ کوردستان24: جێبەجێکردنی سیستمی ئەلیکترۆنی جیهانی "ئەسیکۆدا" هەنگاوێکی چاکسازییە
گوتەبێژی حكوومەتی عێراق رایدەگەیەنێت؛ جێبەجێكردنی سیستمی ئەسیكۆدا بۆ بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچیتی و سپیكردنەوەی پارەیە. باسم عەوادی، گوتەبێژی حكوومەتی عێراق بە كوردستان24ـی رایگەیاند؛ جێبەجێکردنی سیستمی ئەلیکترۆنی جیهانی "ئەسیکۆدا" پابەندییەکی نێودەوڵەتییە و هەنگاوێکی چاکسازییە بۆ بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە.
دەشڵێت: بڕیارەكانی ئەمدوایانەی حكوومەتی عێراق لەبارەی كاڵاكانی لە بەندەرەكان بۆ ئاسنكاری رێكارەكانی بازرگانان و كەمكردنەوەی بارگرانی دارایی بووە.
عەوادی هەروەها رایگەیاند: جێبەجێكردنی ئەو سیستمە لە چوارچێوەی پابەندییەكانی عێراقە بۆ بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی و سپیكردنەوەی پارە، هاوكات ئامانج لێی جبێبەجێكردنی زامنكردنی دادپەروەرییە لە كێبڕكێی بازرگانییدا.
سیستمی ئەسیکۆدا، سیستمێکی ئەلیکترۆنیی نێودەوڵەتییە بۆ بەڕێوەبردنی گومرگ و حکوومەتی فیدراڵ لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە دەروازە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکان جێبەجێی دەکات و زانیاری لەسەر جۆرى کاڵا بازرگانییە هاوردەکراوەکان دەستەبەر دەکات