ئیسرائیل هانی فەڵەستینییەکانی غەززە و رۆژئاوا دەدات کۆچ بکەن

وەزیری دارایی ئیسرائیل رایگەیاند، لە ماوەی خولی داهاتووی خۆیدا کار بۆ "هاندانی کۆچی فەلەستینییەکان" دەکات لە کەناری رۆژئاوای و کەرتی غەززە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 18ـی شوباتی 2026، بیزالیل سمۆتریچ، وەزیری دارایی ئیسرائیل لە میانی بۆنەیەکدا بۆ پارتە ئیسرائیلە ئایینییە راستڕەوە توندڕەوەکەی خۆی رایگەیاند، ئامانجەکانی حکوومەتی داهاتووی ئیسرائیل هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتننامەکانی ئۆسلۆ کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی نەوەدەکان و سەپاندنی سەروەری ئیسرائیل بەسەر کەرتی رۆژئاوا، هەنگاوێکە کە هاوتایە لەگەڵ لکاندنی دیفاکتۆ.

لە دوای شەڕی غەززە ئەم قسانە زۆر زیاتر بووە، بەڵام گرنگیدان بە هاندانی ئاوارەبوون زیاتر لەسەر کەرتی غەززە بوو.

سمۆتریچ ئاماژەی بەوەشدا، "پێویستە بیرۆکەی دروستکردنی دەوڵەتی فەڵەستینی نەهێڵرێت، هەروەها رێککەوتنەکەی ئۆسلۆ دەبێت بە فەرمی و کردەیی هەڵبوەشێنرێتەوە، و دەبێت بەرەو سەروەری هەنگاو بنێین، هاوکات هاندانی کۆچکردن لە غەززەوە.

لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: هیچ چارەسەرێکی درێژخایەنی دیکە نییە.

بڕیارە تا مانگی تشرینی یەکەمی داهاتوو هەڵبژاردنی گشتی لە ئیسرائیل بەڕێوە بچێت و پارتەکەی سمۆتریچ بە بەردەوامی لە راپرسییەکاندا پشتیوانیی کراوە.