یه‌كێتی ئه‌وروپا رێككه‌وتنی بازرگانی له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا له‌دوای "برێكزت" په‌سند كرد
رێككه‌وتنه‌كه له‌دوای "برێكزت" جێبه‌جێ ده‌كرێت

K24 - هه‌ولێر:
یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (28ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020) رایگه‌یاند، رێككه‌وتنی بازرگانی نێوان یه‌كێتی ئه‌روپا و به‌ریتانیا له‌دوای "برێكزت" په‌سند كرد.
پێشتر به‌ریتانیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا، ورده‌كاری رێككه‌وتنی بارزگانی نێوانیان له قۆناغی دوای "برێكزت" بڵاوكرده‌وه، كه دوای دانووستانێكی دوورودرێژ رێككه‌وتن.
رێككه‌وتنه‌كه، پێكهاتووه له هه‌زار و (246) لاپه‌ڕه بۆ بابه‌تی بازرگانی، جگه له ژماریه‌ك بابه‌تی زیادكراو، كه په‌یوه‌ندیدارن به وزه‌ی ئه‌تۆمی و ئاڵوگۆڕی زانیاری نهێنیی نێوانیان، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك راگه‌یاندنی هاوبه‌ش.
رێككه‌وتنی ده‌رچوونی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا، كه به "برێكزت-Brexit" ناسراوه، كورتكراوه‌ی (British exit)ه، بڕیاره له كۆتایی ئه‌م مانگه جیێبه‌جێبكرێت.
سه‌رچاوه: فرانپرێس، RT
د.ی