ئاھەنگەكانی شەوی سەری ساڵ قەدەغەكران
K24 - هه‌ولێر:
ئاھەنگەكانی شەوی سەری ساڵ قەدەغەكران، بڕیارەكە لە لایەن ژووری ئۆپەراسیۆنەكانی پارێزگای ھەولێره‌وه دراوە، ھەر ھوتێل و چێشتخانەیەك ئاھەنگ بەو بۆنەیەوە ساز بكات، رووبەڕووی لێپرسینەوە دەكرێتەوە، پارێزگاری ھەولێر بەوەكالەت رایدەگەیەنێت، دوو مانگ پێش ئێستا بەھەمووان راگەیەندراوە، رێگە بە ئەنجامدانی ئاھەنگ و گردبوونەوە نادرێت.
بە بڕیاری ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای ھەولێر ئاھەنگەكانی شەوی سەری ساڵ قەدەغە كران، ھەر ھۆتێل و مۆڵ و چێشتخانە و كافتریایەك ئەم بڕیارە پێشێل بكات، لەلایەن یەكە ئیدارییەكانەوە سزا دەدرێت، پارێزگاری ھەولێر بە وەكالەت، ئەو دەنگۆیانە رەتدەكاتەوە، كە گوایە درەنگ بڕایارەكە بە خاوەنی ئەم شوێنانە گەیشتبێت و رایگه‌یاند، دوو مانگه ئه‌و بڕیاره بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ھێمن قادر، پارێزگاری ھەولێر بە وەكالەت گوتی: "(2) مانگ به‌ر له ئێستا، به‌پێی به‌یانی ژماره (52)، له كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای كۆرۆنا له وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ته‌ندرووستی و وه‌زاره‌ته تایبه‌تمه‌نده‌كان، بڕیاری داخستنی هه‌موو ئه‌و شوێنانه درا، لایڤ میوزیك و ئاهه‌نگێڕان و ئاهه‌نگی بووكگواستنه‌وه، ئاهه‌نگی له دایكبوون، ته‌نانه‌ت ئاهه‌نگی ده‌رچووی قوتابیان له په‌یمانگا و زانكۆكانیش قه‌ده‌غه‌كراوه، به‌رده‌وامین له داخستنی ئه‌و شوێنانه، رێگه نادرێت هیچ ئاهه‌نگ و گردبوونه‌وه‌یه‌ك له هیچ شوێنێك رووبدات، هه‌ندێك خاوه‌ن هۆڵی ئاهه‌نگێڕان و چێشتخانه و هۆتێله‌كان، گله‌یی له داخستنی شوێنه‌كانیان ده‌كه‌ن، له‌جێی خۆی نییه، چونكه ئێمه هیچ مۆڵه‌تێكمان پێیان نه‌داوه، پێشتریش ئه‌و ئاهه‌نگێڕانه قه‌ده‌غه بووه، هه‌رچه‌نده ژماره‌ی تووشبووان به ڤایرۆسه‌كه به‌ره‌و داكشانه، به‌ڵام مه‌ترسییه‌كه جددیتره، له‌وانه‌یه له‌هه‌رشوێنێكدا بڵاوببێته‌وه".
لە شەوی سەری ساڵ و سەرەتای ساڵی نوێ‌دا، مۆڵ و ماركێتەكان كراوە دەبن، بەڵام پێویستە لەم شوێنانە رێنماییە تەندرووستییەكان جێبەجێبكرێن، ئەوەی بە داخراوی دەمێنێتەوە، ھۆڵەكانی بووكگواستنەوە و پرسە دانانە.
بژار مووسا، وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی تەندرووستی ھەولێر، گرنگی ئەم بڕیارانە دەخاتەڕوو، روونیكرده‌وه، "ڤایرۆسی كۆرۆنا له چه‌ند وڵاتێك، گۆڕانێكی له زنجیره‌ی "دی ئێن ئه‌ی" كردووه، خێراتر بڵاوده‌بێته‌وه، بۆیه ئه‌م رێكارانه، بۆ رێگریكردنه له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه، ئاهه‌نگ و گردبوونه‌وه له رووی ته‌ندرووستییه‌وه سه‌لامه‌ت نییه".
لێژنەی قایمقامیەتەكان و تیمەكانی تەندرووستی و شارەوانی و چاودێری بازاڕ و ھێزە ئەمنییەكان، بۆ جێبەجێكردنی ئەم بڕیارانە راسپێردراون، لە ئەگەری پابەندنەبوونی ھەر شوێنێك؛ ئەوا سزایی یاساییان بەرامبەر دەگیرێتە بەر و بۆ ماوەیەك ئەو شوێنە دادەخرێت.
د.ی