مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق دەکات
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشیی ئاراستەی عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق کرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە 22ـی شوباتی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس ) پەیامێکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە: پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی قووڵی خۆم ئاراستەی عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق دەکەم بۆ کۆچی دوایی (عەبدولمونعیم عەلاق)ی برای.
سەرۆکی حکوومەت لە پەیامەکەیدا دەشڵێت: لە خودای گەورە داواکارم گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری و ئارامی بە خانەوادە و کەسوکارەکەی ببەخشێت.
أتقدم بخالص التعازي والمواساة إلى محافظ البنك المركزي العراقي معالي السيّد علي العلاق في وفاة شقيقه السيّد عبد المنعم العلاق.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) February 22, 2026
نبتهل إلى الباري عزّ وجلّ أن يتغمد الفقيد بواسع رحمته ويسكنه فسيح جناته، وأن يلهم أسرته وذويه الصبر والسلوان.