راگەیەندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە
وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەخت لەوە دەکاتەوە، هەرێمی کوردستان هیچ کاتێک سەرچاوەی هەڕەشە و مەترسیی نەبووە بۆ ئاسایشی هیچ وڵاتێکی دراوسێ و ڕێگەش نادات، هیچ لایەنێک، هەرێمی کوردستان لە دژی هیچ وڵاتێکی دراوسێ بەکار بهێنێت .
ئەمڕۆ یەکشەممە، 22ـی شوباتی 2026، وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ چەند لایەنێک، ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە کە تێیدا هەڕەشەیان لە وڵاتێکی دراوسێ کردووە ، لەم ڕووەوە ، بە پێویستی دەزانین دووپاتی بکەینەوە کە هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە فاکتەری سەقامگیریی و ئارامی بووە لە ناوچەکەدا.
وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوە داوە، هەرێمی کوردستان هیچ کاتێک سەرچاوەی هەڕەشە و مەترسیی نەبووە بۆ ئاسایشی هیچ وڵاتێکی دراوسێ و ڕێگەش نادات، هیچ لایەنێک، هەرێمی کوردستان لە دژی هیچ وڵاتێکی دراوسێ بەکار بهێنێت .