سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە كەسوكاری ویداد ئەرسەلان دەکات
سەرۆک بارزانی پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی (ویداد خورشید ئەرسەلان)، وەزیری پێشووتری حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کەسایەتیی دیاری تورکمان بڵاوکردەوە و پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە و کەسوکارەکەی کرد.
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی (ویداد خورشید ئەرسەلان) کەسایەتیی ناسراوی تورکمان و وەزیری پێشووتری حکوومەتی هەرێمی کوردستانمان پێ گەییشت.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ویداد ئەرسەلان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین ڕۆحی خوالێخۆشبێت بە بەهەشتی بەرین شاد ببێت و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.