كه‌ركووك.. هێزه عێراقییه‌كان رێگه به جووتیارانی كورد ناده‌ن زه‌وییه‌كانیان بكێڵن
جووتیارانی كورد ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه ملكه‌چی فشاره‌كانی پرۆسه‌ی ته‌عریب بن
K24- كه‌ركووك:
پێشهاتێکی نوێ و تەعریبێکی دیکە لە ناوچەی ساڵەیی و حەفتەغار سەریهەڵداوە، هێزی سەربازی تێوەگلاون و بەشێك لە جووتیارانیان ئاگەدارکردۆتەوە دەست لە کێڵانی زەوییەکانیان هەڵبگرن، کەسایەتییەکی عەشیرەتی ساڵەییش و هۆشداری لە پلانێکی لەمشێوەیە دەدات.
نەبەز ساڵەیی وتەبێژی عەشیرەتی ساڵەیی ده‌ڵێت: "نزیكه‌ی 300 هه‌زار دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی له ناوچه‌كه‌مان هه‌یه، به‌ڵام كیشه‌مان بۆ درووست ده‌كه‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن له كێڵانی زه‌وییه‌كانمان رێگریمان لێ بكه‌ن"، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، "سه‌رده‌می ئه‌نفال به‌سه‌ر چووه، كاتێك زێدی ئێمه‌یان به‌زۆر پێمان چۆڵكرا" و ده‌ڵێت: "ئه‌و زه‌ویه‌ی زێدی خۆمانه و به‌خوێن ئاودراوه، هه‌رگیز ده‌ستی لێ هه‌ڵناگرین"، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، "له ساڵی 1963 له سه‌رده‌می شێخ ئه‌حمه‌د، له دژی حه‌ره‌س قه‌ومی ئه‌م ناوچه‌یه پارێزراوه، بۆیه عه‌ره‌بی هاورده خه‌یاڵی خاوه كه له ساڵی 2020 ناوچه‌كه‌مان پیشكه‌ش به‌وان بكه‌ین".
پلانەکە بەدرێژکراوه‌ی پرۆسه‌ی تەعریبی ناوچەکانی دیکە دەزانن، کە لە خوورماتوو و حەفتەغارەوە دەستیان پێکردەوە، جووتیارانی ئێرە نیگەرانی دۆخەکەن و داوای چارەسەر دەکەن.
توانا شێخ لەتیف، كه جووتیارێكی ناوچه‌كه‌یه له رێگه‌ی كوستان24ـه‌وه ده‌ڵێت: "كێشه‌ی نه‌وت و زه‌وی له ناوچه‌كه‌یان بوونه‌ته كێشه‌ی سه‌ره‌كی، ئێمه‌ی خاوه‌ن موڵك و زه‌وییه‌كان كه ئه‌و مافه‌مان لێ زه‌وت كراوه، به‌ئومێدی ئه‌وه بووین ئه‌مساڵ ئه‌و مافه‌مان بۆ بگه‌ڕێنرێته‌وه، كه‌چی خه‌ریكن كێشه‌كگان قووڵتر ده‌كه‌نه‌وه و ده‌یانه‌وێت زه‌وییه‌كانمان لێ بسه‌نن".
رێگریکردن و دەستێوەردانی سەربازی لە کێشەی جووتیاران لە کاتێکدایە، لێژنەیەکی پەرلەمانی بۆچارەسەرکردنی کێشەی جووتیاران سه‌ردانی کەرکووكیان كردووه و هۆشداریش بەو هێزانە دراوە، كه ده‌بێت لە کێشەی زەوی وزار و تەرەفگیری عەرەبە هاوردەکان دەستهەڵبگرن و بێ لایەنی خۆیان بپارێزن، بەڵام ئەوهێزانە پابەند نەبوونە و دوای هاتنی لێژنەکە لەحەفتەغاریش هاتوونەتە سەر جووتیارانی کورد و بڕیارێکیان لە بەرژەوەندی عەرەبە هاوردەکان داوە و دەستیان بەسەر زەوی و زاری جووتیارانی کورددا گرتووە.
H.B