مەسرور بارزانی: دووسایدی هەولێر - گۆمەسپان رۆڵێکی گرنگی لە بووژاندنەوەی کەرتی گەشتیاری دەبێت
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی جەخت دەکاتەوە، دووسایدی (هەولێر - گۆمەسپان) رۆڵێکی گرنگی لە بووژاندنەوەی کەرتی گەشتیاری و کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر بازرگانی و ئاوەدانکردنەوەی دەوروبەری هەولێر دەبێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، 24ـی شوباتی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی ستراتیژیی دووسایدی (هەولێر - گۆمەسپان)ـی بە رووی شۆفێران و هاووڵاتییاندا کردەوە.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس" لەبارەی کردنەوەی پرۆژەکە، نووسیویەتی: "خۆشحاڵبووم بە کردنەوەی پرۆژەی دووسایدی هەولێر - گۆمەسپان، کە جگە لە چارەسەرکردنی کێشەی هاتووچۆی دانیشتووانی ناوچەکە، ڕۆڵێکی گرنگی لە بووژاندنەوەی کەرتی گەشتیاری و کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر بازرگانی و ئاوەدانکردنەوەی دەوروبەری هەولێر دەبێت."
I was pleased to inaugurate the Erbil-Gomaspan road today. Beyond easing traffic for local residents, it will help elevate tourism and have a direct impact on trade and the continuous development around Erbil. pic.twitter.com/nLIs9vvYuj
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) February 24, 2026