فەرامەرز ئەسەدی: پەرە بە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەدەین

کونسوڵی گشتیی ئێران لە هەولێر رایگەیاند: پەرە بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران دەدەین.
ئەمرۆ سێشەممە، 24ـی شوباتی 2026، فەرامەرز ئەسەدی، کونسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر، بە کوردستان24ـی راگەیاند: ئێمە لە هەموو بوارەکاندا پەیوەندییەکی باشمان هەیە و بە شوێن پەرەپێدانی ئەم پەیوەندییانەوەین و پلانی جۆراوجۆریشمان بۆی هەیە. 

هەروەها ئاماژەی بەوە دا، دوای مانگی ڕەمەزان لەسەر دۆسیەی پەیوەندییەکانی نێوانمان کار دەکەین و پەرەی پێ دەدەین. ئەنجامی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکاش ئیشەڵلا باش دەبێت.

پێشتریش، ئیسماعیل بەقائی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە کوردستان24ـی ڕاگەیاندبوو: پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان زۆرباشە، هەر لەدوای دەستبەکاربوونی سەرۆک کۆماری ئێران، یەکەم شوێن کە سەردانیکرد عێراق و هەرێمی کوردستان بوو.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوە دا، جولەیەی بازرگانی زۆرباش لە نێوان هەردوولا هەیە.