ره‌حیم عه‌بوودی: کۆبوونەوەی داهاتووی چوارچێوەی هەماهەنگی یەکلاکەرەوە دەبێت
سه‌ركرده‌یه‌كی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانیی به‌سه‌رۆكایه‌تیی عه‌ممار حه‌كیم ئاشكرای ده‌كات، كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌باره‌ی گۆڕین یان هێشتنه‌وه‌ی نووری مالیكی وه‌كو كاندیدی سه‌رۆكوه‌زیران یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت.
ئەمرۆ سێشەممە، 24ـی شوباتی 2026، ره‌حیم عه‌بوودی، سه‌ركرده له ره‌وتی حیكمه له‌باره‌ی مشتومڕه‌كانی نێو لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كاندیدی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران بە كوردستان24 ـی راگەیاند: ئاشكرایه ئێستا له نێو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی دوو به‌ره‌ی جیاواز و دژ به‌یه‌ك له‌باره‌ی كاندیدكردنی نووری مالیكی هه‌یه، به‌ره‌یه‌ك داوای گۆڕینی كاندیده‌كه‌یان بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران ده‌كه‌ن، به‌ره‌یه‌كی دیكه‌ش داوای گفتوگۆ زیاتر ده‌كه‌ن.
عه‌بوودی ره‌تیکردەوە، جگه له‌و نۆ كه‌سه‌ی كه پێشتر له لایه‌ن چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران كاندیدكرابوون، هیچ ناوێكی دیكه پێشنیاز كرابێت، ئه‌مه‌ش وه‌كو ئاماژه‌یه‌ك بۆ كاندیدكردنی دوو كه‌سایه‌تیی دیكه له لایه‌ن حزبی ده‌عوه و ده‌وڵه‌تی یاساوه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، ئه‌و سه‌ركرده‌ی ره‌وتی حیكمه دووپاتیی له هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕی عه‌ممار حه‌كیم بۆ گرنگی پاراستنی شه‌راكه‌ت له نێوان پێكهاته‌كانی عێراق كرده‌وه.