ئەمشەو مەترسی راستەقینە دەكەوێتە سەر ئەربێلوا
ریاڵ مەدرید لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی پلەی ئۆفی چامپیۆنزلیگ و لە یاریگای بێرنابیۆ، لە كاتژمێر 11:00ـی ئەمشەو میوانداریی یانەی بێنفیکای پۆرتوگاڵی دەکات، ئەمەش لە كاتێكدایە لەوەتەی وەرزی 2003 بۆ 2004 ریاڵ مەدرید تاکە یانەیە هەموو وەرزێک بەشداریی قۆناغی شازدە دەكات.
ریاڵ مەدرید بۆ یاری گەڕانەوەی قۆناغی پلەی ئۆفی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر یانەی بێنفیکای پۆرتوگاڵی توانایەكانیكیلیان ئێمباپێی لەدەستداوە، ئەمەش لە كاتێكدایە یانە شاهانەکە لە یاری چوون بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام لە دەرەوەی یاریگای خۆی براوە بووە.
رەنگە ئێستا زیاتر لە هەموو جارێک چارەنووسی ئالڤارۆ ئاربیلوا راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید، لەژێر مەترسیدا بێت، ئەویش بەهۆی دۆڕانەکەی یاری رابردوو بەرامبەر ئۆساسۆنا لە خولی ئیسپانیا، دۆڕان لەم یارییە ئەو راهێنەرە تاوەکو لێواری دوورخستنەوە دەبات.
ریاڵ مەدرید دووەم وەرزە لەسەر یەک بەشداری قۆناغی پلەی ئۆفی چامپیۆنزلیگ دەکات، یانە شاهانەکە وەرزی رابردوو لەو قۆناغە، رووبەڕووی یانەی مانچێستەر سیتی بووەوە و توانیان لەسەر دەستی ئەو یانەیە سەرکەون بۆ قۆناغی شازدە.
ئالڤارۆ ئاربیلوا راهێنەرە کاتییەکەی یانەی ریاڵ مەدرید، لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکە رایگەیاند، کلیان ئێمباپێ دڵخۆشە كە لە تیپەكەی یاریزانێكی وەكو ڤینسیۆس بوونی هەیە.
ئالڤارۆ ئاربیلوا، راهێنەری ریال مەدرید پێش یارییەكەی ئەمشەو رایگەیاند کیلیان ئێمباپێ یاریزانێکی نایاب و سەرنجڕاکێشە، هەبوونی ئەو هەمیشە بۆ ئەوان پاڵپشتیەکی گەورەیە، دەشڵێت: من لەو بڕوایەدام هەر بەرگریکارێک رووبەڕووی ئێمباپێ بێتەوە تووشی کێشە دەبێت.
لەبارەی ڤینیسیۆس جونیۆر، راهێنەرە گەنجەكەی ریال مەدرید گوتی: دەتوانم بڵێم ئەو یاریزانە هەمیشە ئازایانە یاری دەکات، ڤینی خاوەن کەسایەتییەک و گیانێکی جەنگاوەریە لەناو یاریگا، دڵنیام بۆ ئەم یارییەش دەتوانێت ئاستێکی باش پێشکەش بکات، هەروەها دەیسەلمێنێت کە یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی جیهان''.
لەوەتەی وەرزی 2003 بۆ 2004 کە شێوازی چامپیۆنزلیگ گۆڕانکاری بەسەردا کرا، واتە کاتێک کە قۆناغی شازدە بۆ ئەو پاڵەوانێتیە زیاد کراوە، ریاڵ مەدرید هەموو وەرزێک گەیشتووەتە ئەم قۆناغە و تاکە یانەشە هەموو وەرزێک بەشداریی قۆناغی شازدەی چامپیۆنزلیگی کردبێت.