پڕۆسەی گۆڕینەوەی چاپی کۆنی لیرەی سووری بە چاپی نوێ بەردەوامە

لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و سووریا، پڕۆسەی گۆڕینەوەی لیرەی سووری چاپی کۆن بە چاپی نوێ دەستیپێکردووە. ئەم هەنگاوە دوای بڕیارێکی بانکی ناوەندیی سووریا دێت و کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ئاڵوگۆڕکارانی دراو و ئەو کەسانە دروستکردووە کە بڕێکی زۆر لەو دراوەیان لایە.

ئاڵوگۆڕکارانی دراو ئاماژە بەوە دەکەن، ئەگەر بانکی ناوەندیی سووریا وادەی گۆڕینەوەی پارەکە درێژ نەکاتەوە، ئەوا ئەو چاپە کۆنانەی لای خەڵک ماون بەهایان نامێنێت و دەبنە کاغەزێکی بێبایەخ.

ئەو باس لەوە دەکات، ئەگەر مەودای گۆڕینەوەکە تەواو بێت و پارەکان نەگۆڕدرێنەوە، ناچارن فڕێیان بدەن. وەک نموونە ئاماژە بە پارانە سویسرییەکەی عێراق (دیناری سەردەمی رژێم دەکات کە چۆن لە کاتی خۆیدا بەهای لەدەستدا.

هەڤرست ڕەجەب، پەیامنێری K24، ڕوونی دەکاتەوە کە ئەم بڕیارە تەنیا ناوخۆی سووریا ناگرێتەوە، بەڵکو کاریگەری راستەوخۆی لەسەر بۆرسەکانی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دراوسێش هەیە، چونکە بڕێکی زۆر لیرەی سووری لەو بازاڕانەدا ئاڵوگۆڕ دەکرێت.

 کەیفی خۆشناو، گوتەبێژی بازاڕی دراو دەڵێت: زۆرێک لە هاووڵاتیان لیرەی سوورییان بە گران کڕیوە (بۆ نموونە ملیۆنێک لیرە بە 300 بۆ 400 هەزار دینار)، بەڵام ئێستا نرخەکەی زۆر دابەزیوە بۆ نزیکەی 115 هەزار دینار. ئەگەر پڕۆسەی گۆڕینەوەکە بەسەریاندا تێپەڕێت، تووشی مایەپووچی و زیانێکی گەورە دەبن.