بەفر و سەرما دەگەڕێتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، سبەی هەینی 27ی شوباتی2026 ، ئاسمانی سەرتاسەری هەرێمی کوردستان هەور دەبێت و پێشبینی بارانی پچڕپچڕ لە زۆربەی ناوچەکان دەکرێت، بەڵام پلەکانی گەرما دادەبەزن و سبەی هەوایەکی ساردی دەبێت. 

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە لە راگەیەندراوێکی پێشبینییەکانی بۆ کەشی سبەی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەیداوە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان پێشبینیکراوە.

هەروەها ئاماژەیداوە، لە ناوچە سنوورییەکان و ناوچە شاخاوییە بەرزەکان پێشبینی بەفربارین دەکرێت .

هەر لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی هاتووە، پلەکانی گەرما لە ناوەندی شارەکان و زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بە نزیکەی 4 بۆ 5 پلەی سیلیزی دادەبەزن، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکاندا دابەزینی پلەکانی گەرمای لە 6 تا 7 پلەی سیلیزی پێشبینیکراوە، ئەمەش بەهۆی ئەگەری بەفربارینەوەیە.

بەرزترین پلەکانی پێشبینیکراوی گەرما بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی هەینی:

هەولێر 12 پلەی سیلیزی 

پیرمام 8 پلەی سیلیزی

سۆران 8 پلەی سیلیزی 

حاجی ئۆمەران 1 پلەی سیلیزی 

سلێمانی 11 پلەی سیلیزی 

چەمچەماڵ 12 پلەی سیلیزی

دهۆک 10 پلەی سیلیزی

زاخۆ 12 پلەی سیلیزی 

هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 16 پلەی سیلیزی