بەغدا و واشنتن جەخت لە بەردەوامیی هەماهەنگی لە دۆسیە هاوبەشەکاندا دەکەنەوە

سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە دیدارێکدا لەگەڵ نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا، جەختی لە گرنگیی پشتیوانیکردنی پڕۆسەی دیموکراسی و پاراستنی سەروەریی وڵات کردەوە، لای خۆشیەوە بەرپرسە ئەمریکییەکە ستایشی رۆڵی بەغدای کرد لە کەمکردنەوەی ململانێکان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.

ئەمڕۆ هەینی 27ـی شوباتی 2026، نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، پێشوازیی لە تۆم بەڕاک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا کرد.

نووسینگەی مالیکی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، لە دیدارەکەدا پەرەسەندنەکانی دۆخی سیاسی لە عێراق و شایستە نیشتمانییەکانی داهاتوو تاوتوێ کران.

سەرۆکی دەوڵەتی یاسا جەختی لە گرنگیی پشتیوانیکردنی رەوتی دیموکراسی و پتەوکردنی سەقامگیریی سیاسی کردەوە، هاوکات دووپاتی کردەوە لەسەر پێویستیی رێزگرتن لە سەروەریی عێراق و بژاردەکانی گەلەکەی.

هەر لە دیدارەکەدا جەخت کرایەوە لەسەر بەردەوامیی پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان هەردوولا لەو دۆسیانەی کە جێی بایەخی هاوبەشن.

لە بەرانبەردا، تۆم بەڕاک ئاماژەی بە گرنگیی ئەو رۆڵە کرد کە عێراق دەیگێڕێت لە رێڕەوی چارەکردنی کێشەکانی ناوچەکە، لەگەڵ کەمکردنەوەی توندیی ململانێکان، پشتیوانیکردنی دیالۆگ و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر