هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد

دوو مووشەکی ئێرانی (ئەرشیف)
دوو مووشەکی ئێرانی (ئەرشیف)

ئێران هێرشی مووشەکیی کردە سەر ئیسرائیل و زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدرا.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، 28ـی شوباتی 2026، سوپای ئیسرائیل لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، ئێران دەیان مووشەکی ئاراستەی تەلئەڤیڤ کردووە و سیستمەکانی بەرگری کارا کراون بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە مووشەکییەکەی ئێران.

هاوکات لەگەڵ هێرشەکە، فەرماندەیی بەرەی ناوخۆی ئیسرائیل رایگەیاند، زەنگی ئاگادارکردنەوە لە ناوچە بەرفراوانەکانی باکووری ئیسرائیلدا لێ دەدرێت و داوایەکی بەپەلەیان ئاراستەی دانیشتووانی ئەو ناوچانە کردووە کە دەستبەجێ بچنە ناو پەناگەکانەوە بۆ پاراستنی گیانیان.

بە گوێرەی میدیاکانی ئێرانیش، 30 مووشەک ئاراستەی باکووری ئیسرائیل کراون.