دژەتیرۆری کوردستان: لە کاتی لێدانی زەنگی ئاگادارکردنەوە لە شوێنی پارێزراو بمێننەوە
دژەتیرۆری کوردستان هۆشدارییەکی بۆ هاووڵاتییان بڵاو کردووەتەوە و ئاماژەی داوە، لە کاتی لێدانی زەنگی ئاگادارکردنەوە لە شوێنی پارێزراو بمێننەوە
شەممە 28ـی شوباتی 2026، دژەتیرۆری کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا داوا لە هاووڵاتییان دەکات لە کاتی بیستنی دەنگی زەنگی ئاگادارکردنەوە، ڕێکارە خۆپارێزییەکان پەیڕەو بکەن.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، دژەتیرۆری کوردستان جەخت دەکاتەوە کە لە ئانوساتی لێدانی زەنگی ئاگادارکردنەوە، پێویستە هاووڵاتییان لە شوێنی گونجاو و شیاودا خۆیان بپارێزن.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ئەم ڕێکارە بۆ ئەوەیە تاوەکو لە کاتی بەرپەرچدانەوەی تەنەکان لە لایەن سیستەمی بەرگرییەوە، هاووڵاتییان دووچاری زیانی گیانی و ڕووداوی نەخوازراو نەبنەوە.
دژەتیرۆر ئاشکراشی کردووە کە لە چەند ناوچەیەک پارچەی تەنە تێکشکاوەکان کەوتوونەتە خوارەوە، بۆیە مانەوە لە شوێنی پارێزراو گرنگیی تایبەتی هەیە بۆ سەلامەتیی گیانی هەمووان.