میدیای فەرمی ئێران کوژرانی عەلی شەمخانی پشتڕاستکردەوە

میدیای فەرمی ئێران کوژرانی هەریەک لە عەلی شەمخانی، سکرتێری ئەنجوومەنی بەرگریی ئێران و محەممەد پاکپوور، فەرماندەی سوپای پاسدارانی لە ئەنجامی هێرشی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر تاران راگەیاند.

پێشتر سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیێندراوێکدا بڵاوی کردبووەوە، عەلی شەمخانی، سکرتێری ئەنجوومەنی بەرگریی ئێران، رۆژی شەممە 28-2-2026 لە هێرشێکی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆسەر تاران کوژراوە.
هەروەها سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەدابوو، محەممەد پاکپوور، فەرماندەی سوپای پاسداران لە هەمان هێرشدا لەگەڵ ژمارەیەک فەرماندەی دیکە کوژراون.