گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل: دەیان سەکۆی موشەکی بالیستی ئێرانمان لەناوبردووە
گوتەبێژی سوپاسی ئیسرائیل داوا لە هاووڵاتییانی دەکات لە پەناگاکان بمێنەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 1ـی ئاداری 2026، ئیڤی دیڤرین گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند: ئەو هێرش و بۆردوومانانەی کراون بە رێنمایی دەزگا هەواڵگرییەکان کراون، بارەگای ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی ئێرانمان کردە ئامانج و لەناوبرا، ئەو بارەگایانە لە دژی ئیسرائیل کاریان دەکرد.
هەروەها گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل گوتی: پەیامی ئیسرائیل بۆ ئێران ئەوەیە دەگەینە هەموو بنکە سەربازییەکانیان، دەیان سەکۆی موشەکی بالیستی ئێرانمان لەناوبردووە، هەروەها سیستەمی دژە موشەکیمان لەناوبردووە.
هاوکات داوا لە هاووڵاتییانی ئیسرائیل دەکات لە پەناگاکان بمێنەوە.