سەرۆککۆماری عێراق هاوسۆزی وڵاتەکەی بۆ ئیمارات دەربڕی

سەرۆککۆماری عێراق هاوسۆزی وڵاتەکەی بۆ ئیمارات دەربڕی لە دوای هێرشەکانی ئێران بۆ سەر خاکەکەی.

ڕۆژی یەکشەممە، 12ـی ئاداری 2026، لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ شێخ محەممەد بن زاید سەرۆکی ئیمارات، تاوتوێی پەرەسەندنی سەربازیی مەترسیداریان لە ناوچەکە و لێکەوتەکانی لەسەر ئاسایش و سەقامگیری کرد.

هەروەها باسیان لە دەستدرێژییە ئاشکراکانی ئێران بۆ سەر خاکی ئیمارات و چەند وڵاتێکی دیکە کرد و سەرۆککۆماری عێراق هاوسۆزی وڵاتەکەی بۆ ئیمارات دەربڕی لە دوای هێرشەکانی ئێران بۆ سەر خاکەکەی.

هەردوولا جەختیان کردەوە لەسەر گرنگی چڕکردنەوەی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ ڕاگرتنی پەرەسەندنی سەربازی لە ناوچەکەدا و پەنابردن بۆ چارەسەری سیاسی.