دۆناڵد ترەمپ: ئۆپەراسیۆنەکانمان بەردەوام دەبن

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە گوتارێکدا رایگەیاند، هێرشەکانمان بۆ سەر ئێران بەردەوام دەبن تاوەکوو هەموو ئامانجەکانمان بە دەستدەهێنین.

راشیگەیاند، فەرماندەیەکی زۆری هێزەکانی ئێرانمان کوشتوون و بەشێکی زۆرشیان دەیانەوێت خۆیان بەدەستەوە بدەن.

هەروەها ئاماژەیدا، تاوەکوو ئێستا سێ سەربازی سوپای ئەمریکا کوژراون و گوتی: تۆڵەی سەربازە کوژراوەکانمان دەکەینەوە ، هەروەها هاوکار و پشتیوانی گەلی ئێران دەبین و چیتر بوار بە هەڕەشەکانی ئێران نادەین.

هەر لە گوتارەکەیدا، ترەمپ هۆشداری توندی بە سوپای پاسداران و سەرجەم هێزە چەکدارەکانی دیکەی ئێران دا و گوتی : دەبێت هەرچی زووە چەکەکانیان دابنێن، ئەگەرناو چارەنووسێکی خراپ چاوەڕوانیان دەکات، چونکە ئامانجی زۆرمان هەیە و هێزکانمان بە هەموو توانایەکیانەوە گورزی سەربازی دەوەشێنن.