ترەمپ: سێ کاندیدی زۆر باشم بۆ بەڕێوەبردنی ئێران هەیە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت"دوای ئەوەی لەگەڵ ئیسرائیل هێرشێکی کاریگەرمان کردە سەر ئێران، کە پێشتر پێشینەی نەبووە، ئێستا لیستێکی سێ کەسیم هەیە بۆ بەڕێوەبردنی ئێران". 

ترەمپ بە رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی راگەیاندووە، "سێ کاندیدی زۆر باشی هەیە" بۆ سەرکردایەتیکردنی ئێران، بەڵام ناویانی ئاشکرا نەکردووە و دەڵێت "ئێستا ئاشکرایان ناکەم، پێویستە سەرەتا کارەکە تەواو بکەین".

هەروەها ئاماژەیداوە، ئێستا به‌ شێوه‌یه‌كی کاریگەر ئێران لاوازبووە، بۆیە چاوه‌ڕوانین له‌ كۆتاییدا ملكه‌چ بێت، هەروا خوازیارە سوپای پاسداران چه‌كه‌كانیان راده‌ستی گه‌ل بكەن، دەشڵێت: بڕیاری له‌ناوبردنی حكوومه‌تی ئێران بۆ گه‌له‌كه‌ی جێهێڵدراوه‌، بەڵام له‌ كۆتاییدا ئێران خۆی راده‌ستی ئیراده‌ی ئه‌مریكا و ئیسرائیل ده‌كات.

بە گوێرەی زانیارییەکان چاوپێکەوتنەکەی ترەمپ لەگەڵ نیویۆرک تایمز شەش خولەکی خایاندووە، رەتیکردووەتەوە، ناوی هیچ یەکێک لەو سێ کاندیدە بدرکێنێت، تەنیا ئاماژەیداوە، لە دوای کوژرانی ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی، یەکێکیان سەرکردایەتی ئێران دەکات.

دەشڵێت "ئەگەر پێویست بکات و ناچار بین، سوپای ئەمریکا هێرشەکانی بۆ سەر ئێران، چوار تا پێنج هەفتەی دیکە درێژ دەکاتەوە، چونکە درێژکردنەوەی جەنگەکە بۆ ئیسرائیل و ئەمریکا قورس نابێت، پێنتاگۆن بیری لەمە کردووەتەوە و هێز و مووشەک و بۆمبی پێویستی هێشتووەتەوە بۆ بەردەوامیدان بە هێرشە سەربازییەکان".