د. کەمال ئەترووشی: پەیکەرێک بە ئاستێکی نێودەوڵەتی بۆ وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان دروستدەکەین

یەکەم لێدوانی کاندید بۆ پۆستی وەزیری سامانە سرووشتییەکان

دكتۆر كه‌مال ئه‌ترووشی، كاندید بۆ پۆستی وه‌زیری سامانه‌ سرووشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
دكتۆر كه‌مال ئه‌ترووشی، كاندید بۆ پۆستی وه‌زیری سامانه‌ سرووشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24 - هەولێر

دكتۆر كه‌مال ئه‌ترووشی، كاندید بۆ پۆستی وه‌زیری سامانه‌ سرووشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، یەکەم لێدوانی بۆ کوردستان24 دا سەبارەت بە کاری داهاتووی و گوتی یەکەم کار دروستکردنی هەیکەلێکە بۆ وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بە ئاستێکی نێودەوڵەتی.

سبەی پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەیەکی نائاسایی دەکات بۆ دەنگدان لەسەر کاندید بۆ پۆستی سامانە سرووشتییەکان، کە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەتای ئەم هەفتەیە دکتۆر کەمال ئەترووشی بۆ ئەو پۆستە کاندید کرد.

لە لێدوانە تایبه‌تەکەیدا بۆ كوردستان24، د. کەمال ئەترووشی گوتی هیوادارن وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتییه‌كان پێشبخه‌ن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كارێكی زۆری پێویسته‌، گوتیشی ئه‌وان گرنگی به‌ توانای گه‌نجان ده‌ده‌ن كه‌ له‌و بواره‌دا خوێندوویانه‌ و هه‌وڵده‌ده‌ن تواناكانیان بقۆزنه‌وه‌.

کەمال ئەترووشی داواشی له‌ لایه‌نه‌كان كرد، پێكه‌وه‌ وه‌كو یه‌ك تیم هاوكاریان بن و کاربكه‌ن له‌پێناو خزمه‌تكردنی كوردستان.

کاندیدی پۆستی وەزیری سامانە سرووشتییەکان زیاتر لە 40 ساڵ کاری لەبواری نەوت کردووە و، دەڵێ "هەوڵدەدەم هەموو شارەزایی خۆم لە خزمەتی میلەتی خۆم و کوردستان بەکاربهێنین".

 

هـ.ر.