سه‌رۆكی وڵاتێك: كۆرۆنا سزایه‌كه له خواوه
"ئه‌گه‌ر له گه‌ڵ سرووشتدا خۆمان نه‌گونجێنین؛ ته‌ندرووست نابین و منداڵه‌كانمان هه‌ژار ده‌بن"

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌لیكسانده‌ر لوكاشینكۆ، سه‌رۆكی بیلارووس، له‌باره‌ی پاراستنی ژینگه‌وه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (5ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2021) رایگه‌یاند، په‌تای كۆرۆنا وه‌ك سزایه‌كی خوایی به‌سه‌ر مرۆڤدا هاتووه، له‌به‌ر ئه‌و "ناشیرینیانه‌ی" به‌رامبه‌ر سرووست كردوومانه.
لوكاشینكۆ، له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كرێكارانی یه‌كێك له دامه‌زراوه‌كانی "مینسك"ی پایته‌ختی وڵاته‌كه‌ی گوتی: "له یادی سه‌ری ساڵی نوێ‌دا باسی ئۆتۆمبێلی كاره‌باییم كردووه، به‌ڵام په‌یامی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه، ره‌نگه خوا وه‌ك سزایه‌ك ڤایرۆسی كۆرۆنای بۆمان ناردبێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی "ناشیرین" مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ سرووشتدا كردووه".
گوتیشی: "ئه‌گه‌ر له گه‌ڵ سرووشتدا خۆمان نه‌گونجێنین؛ ته‌ندرووست نابین و منداڵه‌كانمان هه‌ژار ده‌بن".
لوكانشینكۆ ئاماژه‌ی كرد، گرنگیدان به ژینگه، زامنی دۆخێكی باش و ته‌ندرووستی خه‌ڵكه له ژیاندا، هانی ده‌سه‌ڵاتدارانی داوه، هه‌ڵمه‌تێكی فراوان بۆ به‌كارهێنانی وه‌زی كاره‌بایی له بواره جۆراوجۆره‌كان بكه‌ن، به‌تایبه‌ت كه‌رتی گواستنه‌وه و گه‌رمكردنه‌وه، كه به‌گه‌ڕخستنی یه‌كه‌م وێستگه‌ی كارۆئه‌تۆمی له پایزی رابردوو، به بیر ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌كه هێنایه‌وه.
سه‌رچاوه: RT
د.ی