سێنتکۆم: چەند پێگەیەکی سەربازی و مووشەکیی سوپای پاسدارانمان تێکشکاند
ئەمڕۆ سێشەممە، 3ـی ئاداری 2026، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە بەردەوامەکاندا، هێزەکانی ئەمریکا هێرشێکی ئاسمانیان کردە سەر ژێرخانی سەربازیی سوپای پاسدارانی ئێران.
فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا "سێنتکۆم" رایگەیاند؛ لەم ئۆپەراسیۆنانەدا توانراوە چەندین دامەزراوەی گرنگی فەرماندەیی و کۆنترۆڵ، سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانی، سەکۆکانی هەڵدانی مووشەک و درۆن و چەندین فڕۆکەخانەی سەربازیی سەر بە سوپای پاسداران بەتەواوی لەناو ببرێن.
سێنتکۆم راشیگەیاند؛ "ئێمە بەردەوام دەبین لە گرتنەبەری هەموو هەنگاوێکی یەکلاکەرەوە بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو هەڕەشانە کە لە لایەن رێژیمی ئێرانەوە دەکرێن و ئاسایشی ناوچەکە دەخەنە مەترسییەوە."