بڕیارێکی نوێی ئێران؛ هەناردەی خۆراک قەدەخە کرا
حکوومەتی ئێران هەناردەکردنی هەموو جۆرە بەرهەمێکی خۆراکی و کشتوکاڵی بۆ دەرەوەی وڵات قەدەخە کرد.
بەپێی بڕیارێکی نوێی حکوومەتی ئێران کە ئەمڕۆ سێشەممە، 03ـی ئاداری 2026ـەوە دەرچووە، هەناردەکردنی سەرجەم بەرهەمە خۆراکی و کشتوکاڵییەکان تا کاتێکی نادیار راگیراوە.
ئامانج لەم بڕیارە دابینکردنی پێداویستییە سەرەتایی و سەرەکییەکانی هاووڵاتییانە لە بازاڕەکانی ناوخۆدا.
ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە، لە رۆژی شەممەوە، 28ـی شوباتی 2026، جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل و ئێران دەستیپێکردووە و بەردەوامە.
ئێران رووبەڕووی قەیرانێکی قووڵی ئابووری، رێژەی بەرزی هەڵاوسان و دابەزینی بەهای دراوەکەی بووەتەوە.