ترەمپ: کەس نازانێت کێمان بۆ سەرکردایەتیی ئێران داناوە

دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، لە سێ هەفتەی رابردوو لە کاتی خۆپێشاندانەکان ئێران 35 هەزار هاووڵاتی کوشتووە، بە خەلکی ئێرانمان گوتوە لە ماڵەکانیان بن و نەیێنە دەرەوە، چونکە بۆردوومان هەیە، رێگە نادەین کەس بزانێت کێ لە مێشکی ئێمەیە بۆ ئەوەی سەرکردایەتی ئێران بگرێتە دەست.

ئەمڕۆ سێشەممە، 3ـی ئاداری 2026، لە کۆشکی سپی، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ فریدریک مێرتس راوێژکاری ئەڵمانیان کۆبووە، قسەی بۆ رۆژنامەنووسان کرد و رایگەیاند: پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکانمان لەگەڵ ئەڵمانیا زۆر فراوان دەکەین، ئێران هێزی دەریایی و ئاسمانی نەما هەمووی لەناو برا و هیچی نەما، دەمانەوێت بزانین لە رۆژانی داهاتوو چ روودەدات، 

لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسێک، کە دەگوترێت ئیسرائیل ئێوەی بردووەتە نێو جەنگەکەوە. ترەمپ گوتی "نەخێر، بڕیاری من بەدەستی منە، گوتومە پێش ئەوەی ئەوان هێرش بکەن ئێمە دەیکەین، من هەستم بەوە کردبوو ئەگەر ئێمە هێرش نەکەین ئەوان دەکەین"

سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوە کرد، لە سێ هەفتەی رابردوو لە کاتی خۆپێشاندانەکان ئێران 35 هەزار هاووڵاتی کوشتووە، بە خەلکی ئێرانمان گوتوە لە ماڵەکانیان بن و نەیێنە دەرەوە، چونکە بۆردوومان هەیە، رێگە نادەین کەس بزانێت کێ لە مێشکی ئێمەیە بۆ ئەوەی سەرکردایەتی ئێران بگرێتە دەست.

هەروەها ئاماژەی بەوە دا، هەندێک لە وڵاتانی ئەوروپا هاوکاریان کردووین و هەندێکی دیکەش تاوەکو ئێستا هیچ قسەیان نییە، بەتایبەتی ئەڵمانیا زۆر ناوازەیە، هەروەها سەرۆکی ناتۆش بەهەمان شێوە، بەڵام ئیسپانیا هەڵوێستی زۆر خراپە، وازم لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەهێناوە، بەڵکوو وازم لە ئۆکرانیا هێناوە، ئەگەر من ئەوکات سەرۆکی ئەمریکا بام نەمدەهێشت جەنگی روسیا و ئۆکرانیا سەرهەڵبدات.

لەلای خۆیەوە فرێدریک مێرتس راوێژکاری ئەڵمانیا رایگەیاند: لەگەڵ ئەمریکا زۆر هاوڕاین کە رژێمی ئێران لەناو ببەین، لە کۆبوونەوەمان لەگەڵ ترەمپ باسی داهاتووی ئێران دەکەین.