ماکرۆن: سیستەمی بەرگری و رادارمان رەوانەی ناوچەکە کردووە

سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند: رێککەوتنامەی بەرگریمان لەگەڵ قەتەر، کوێت و ئیماراتدا هەیە.

ئەمڕۆ سێشەممە، 3ـی ئاداری 2026، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند، مێژوو هەرگیز فرمێسک بۆ ئەوانە ناڕێژێت کە گەلی خۆیان کۆمەڵکوژ کردوو، ڕێکاری بەرگری و پارێزگاری دەگیرێنەبەر، ئەمەیە فەرەنسا دەکاتە هاوبەشێکی جێگای متمانە، دەبێت لە تەنیشت دۆستەکانمان لە ناوچەکەدا بوەستین.

سەرۆکی فەرەنسا گوتیشی، رێککەوتنامەی بەرگریمان لەگەڵ قەتەر، کوێت و ئیماراتدا هەیە.

هەروەها ئاماژەی بەوە دا، بڕیارم داوە کەشتییەکی جەنگی بۆ مەبەستی بەرگری بنێرم بۆ قوبرس، فەرمانم داوە بە فڕۆکەهەڵگری شارل دیگۆل و کەشتییە هاوەڵەکانی کە بەرەو دەریای ناوەڕاست بەڕێبکەون.

ماکرۆن باسی لەوەش کرد، جەنگی دژ بە ئێران ناوچەکە دەگرێتەوە.