وەزارەتی بەرگریی کوەیت: چەند هێرشێکی ئاسامانیمان تێكشکاند
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی کوەیت، سعود عەبدولعەزیز عەتوان رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی ئاداری 2026، سیستەمی بەرگریی ئاسمانی، شکستی بە چەند هێرشێکی دوژمنکارانە هێناوە.
سعود عەبدولعەزیز لە راگەیەندراوێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەیداوە، دوای شکست پێهێنان و بەرپەرچدانەوەی هێرشەکان، پارچە و پاشماوەی درۆن و مووشەکەکان بەسەر ماڵی هاووڵاتییەکدا کەوتووەتە خوارەوە و بەهۆیەوە زیانی گیانی و ماددی لێکەوتووەتەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی کوەیت راشیگەیاندووە، هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی بەردەوام دەبن لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان و هەموو رێکارێکی پێویستیان گرتووەتەبەر بۆ پاراستنی خاک، گەل و هاووڵاتیانی کوەیت و بیانییەکانی نیشتەجێبووی کوەیت.
راشیگەیاندووە، هێزەکانی کوەیت زامنی دەستەبەرکردنی سەروەری و سەقامگیریی وڵات دەکەن.