ئەمریکا کارمەندانی باڵیۆزخانەکانی لە ناوچەکە دەکێشێتەوە

لەگەڵ چڕبوونەوەی شەڕ و ئاڵۆزییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاش دەستی کردووە بە گرتنەبەری رێکاری بەپەلە بۆ پاراستنی کارمەندە دیپلۆماسییەکانی لە وڵاتانی دراوسێ.

ئەمڕۆچوارشەممە، 4ـی ئاداری 2026، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئوردن فەرمانی بەو کارمەندە دیپلۆماسییانەی کارەکانیان زۆر پێویست نییە (کارمەندە ناپێویستەکان) و خێزانەکانیان کردووە، بە زووترین کات خاکی پاکستان، قوبرس، ئوردن و سعوودیە جێبهێڵن.

ئەم بڕیارەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئوردن دوای هەنگاوێکی هاوشێوە دێت دوێنێ لە وڵاتی کووەیت و قەتەڕ گیرایە بەر؛ کاتێک وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا فەرمانی بە کارمەندە ناپێویستەکانی باڵیۆزخانەکەی لە کووەیت و قەتەڕ کرد، ئەو وڵاتە جێبهێڵن.

چاودێرانی سیاسی و سەربازی پێیان وایە، ئەم هەنگاوانەی ئەمریکا بۆ چۆڵکردنی بەشێک لە کارمەندانی باڵیۆزخانەکانی لە ناوچەکە، ئاماژەیەکی روونە بۆ ئەگەری فراوانتربوونی مەیدانی جەنگەکە و پێشبینیکردنی وەڵامدانەوەی توند و تێچوونی زیاتر لە رۆژانی داهاتوودا. ئێستا ناوچەکە لەبەردەم جەنگێکی سەرانسەریدایە و هۆشدارییە نێودەوڵەتییەکان بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە بەردەوامن.