باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هۆشداریی دەداتە هاووڵاتیانی

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هۆشداریی دەداتە هاووڵاتیانی بەوەی بەزووترین کات عێراق جێبهێڵن و بڕۆن،  

ئەمڕۆ چوارشەممە، 4ـی ئاداری 2026، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا  لە پلاتفۆڕمی ئێکس رایگەیاندووە، داوا لە هاووڵاتیانی ئەمریکی لە عێراق دەکەین لەکاتی باشتربوونی دۆخی ئەمنی بە زووترین کات عێراق جێبهێڵن و بڕۆن. 

باڵیۆزخانە ئاماژەی بەوەشداوە، رەنگە دەسەڵاتدارانی عێراق لە ماوەیەکی کورتدا ئاسمانی عێراق بکەنەوە و دایبخەنەوە. بەبێ ئاگادار کردنەوەی پێشوەختە.