حەیدەر عەبوودی: زەیدی لەگەڵ سیسی کۆدەبێتەوە
حەیدەر عەبوودی، گوتەبێژی حکوومەتی عێراق رایگەیاند، عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای فەرمی سەردانی میسر دەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە، 23ـی تشرینی دووەمی 2026، حەیدەر عەبوودی لە پەیامێکی ڤیدۆیی دا رایگەیاند، عەلی فالح زەیدی بە سەردانێکی فەرمی و بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵا بەرەو میسر بەڕێدەکەوێت. ئاماژەی بەوەش دا، سەرۆکوەزیران لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆککۆماری میسر کۆدەبێتەوە. هەردوولا پێشهاتەکانی ئێستای ناوچەکە و هەماهەنگیی نێوان هەردوو وڵات لەبارەی ئەو چارەسەرە دیپلۆماسییانە تاوتوێ دەکەن، کە ئامانج لێیان کۆنترۆڵکردنی قەیرانەکەیە.
گوتەبێژی حکوومەت باسی لەوەش کرد، سەردانەکە گفتوگۆی نێوان سەرۆکوەزیران و هاوتا میسرییەکەی لە بوارەکانی هاریکاریی دووقۆڵی لەخۆ دەگرێت. هەروەها رێککەوتننامەی لێکتێگەیشتن لە چوارچێوەی کارەکانی لێژنەی هاوبەشی عێراق و میسر واژۆ دەکرێت.
عەلی فالح زەیدی سەردانی کۆمکاری عەرەبی دەکات و لەگەڵ ئەمینداری گشتی و نوێنەرانی هەمیشەیی وڵاتانی ئەندام کۆدەبێتەوە، ئەمەش بەمەبەستی داڕشتن و پەرەپێدانی کەشی کاری هاوبەشی عەرەبی.