قەتەر گەشتە ئاسمانییەکانی دەستپێدەکاتەوە

فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی قەتەری
فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی قەتەری

هێڵی ئاسمانیی قەتەری بەشێوەیەکی سنووردار گەشتەکانی دەست پێ دەکاتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 05ـی ئاداری 2026، کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی قەتەری رایگەیاند، بەشێک لە گەشتە ئاسمانییەکانیان بەشێوەیەکی سنووردار دەست پێ دەکەنەوە.

لە راگەیەنراوێکدا کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوە داوە، سەرەتا تەنیا چەند گەشتێکی دیاریکراو و سنووردار ئەنجام دەدرێن. 

هەروەها روونیشی کردووەتەوە، لە رۆژانی داهاتوودا و بەپێی گۆڕانکاری و ئاساییبوونەوەی دۆخەکە، بڕیار لەسەر دەستپێکردنەوەی تەواوەتیی گەشتەکان دەدەن و خشتەی نوێی گەشتەکان بڵاو دەکەنەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە 28ی مانگی رابردووەوە بەهۆی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست هێڵی ئاسمانیی قەتەری گەشتەکانی وەستاند، بەو هۆیەوە تەنیا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی "دەوحە" هەشت هەزار کەس گیریان خوارد.