ترەمپ ھێرش دەكاته سەر پێنس: بوێری پێویستی نەبوو بۆ پاراستنی وڵاتەكەمان
ویلایەتە یەكگرتووەكان داوای راستی دەكات
K24 – ھەولێر:
دوای ئه‌وه‌ی مایك پێنس رایگه‌یاند، كه به گوێره‌ی ده‌ستوور ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی نییه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریكا ره‌تبكاته‌وه كه له به‌رژه‌وه‌ندی بایدنه، تره‌مپ ره‌خنه‌ی توندی لێگرت و هێرشی كرده سه‌ری.
سەرۆكی ئەمەریكا دۆناڵد ترەمپ، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ره‌وه گوتی: "مایك پێنس بوێری ئه‌وه‌ی نه‌بوو ئه‌و كاره بكات كه پێویست بوو".
ترەمپ له درێژه‌ی تویته‌كه‌ی گوتیشی: "مایك پێنس ئەو بوێرییە پێویستەی نەبوو بۆ ئەنجامدانی ھەموو ئەوەی پێوستە بۆ پاراستنی وڵاتەكەمان و دەستوورەكەمان. كە دەرفەتی دایە ویلایەتەكان پەسندی كۆمەڵێك راستی راستكراوە بكەن نەك راستی ساختە و نادرووست، كە داواكرا پێشوەختە پەسندی بكەن... ویلایەتە یەكگرتووەكان داوای راستی دەكات".