ئێران سوپاسی سعوودیە دەکات

کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای ئەوەی چەند مووشەک و درۆنێکی ئاراستەی خاکی سعوودیە کردووە، بەڵام لە رێگەی باڵیۆزەکەیەوە لە ریاز سوپاسی حکوومەتی سعوودیەی دەکات بەرانبەر بەوەی کە رێگەی نەداوە خاک و ئاو و ئاسمانی سعوودیە لە دژی ئێران بەکار بهێنرێت.

باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سعوودتە دەڵێت: وڵاتەکەم سوپاسگوزاری ریازە کە رێگەی نەداوە ئاسمان و خاکی وڵاتەکەیان لەو جەنگەدا لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بەکار بهێنرێت.

عەلی رەزا عینایەتی بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند "ئەم هەڵوێستەی حکوومەتی سعوودیە بەرز دەنرخێنین کە چەندینجار بیستوومانە، براکانمان لە سعوودیە رێگە بە کەسانی دیکە نادەن کە ئاسمان و ئاو و خاکی شانشینی سعوودیە لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران بەکاربهێنرێت". 

عینایەتی گوتویەتی: ئێمە ئەوەی سعوودیە دەیڵێت قبووڵمانە و پێزانینمان بۆ ئەم هەڵوێستەیان هەیە".

بەیانیی سێشەممە 3ی ئەم مانگە هێرشی درۆنی کرایە سەر کۆمپانیای ئارامکۆ لە سعوودیە، بەڵام تاوەکوو ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە رانەگەیاندووە.