سەرچاوەیەک بۆ کوردستان24: هێرشی سەر شاخی بەفری میری هیچ زیانی نەبووە
پەیامنێری کوردستان24، لە هەڵەبجە رایگەیاند، کاتژمێر شەشی ئێوارەی ئەمڕۆ چوار درۆن لە شاخی بەفری میری نزیک هەڵەبجە بورج و تاوەرەکانی پەخش و پەیوەندی کردووەتەوە ئامانج، بەڵام هیچ زیانێکیان نەبووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 5ـی ئاداری 2026، سەرچاوەیەک لەهێزەئەمنییەکانی پارێزگای هەڵەبجە بە کوردستان 24 راگەیاند:کاتژمێر شەشی ئێوارەی ئەمڕۆ چوار درۆن لە شاخی بەفری میری نزیک هەڵەبجە بورج و تاوەرەکانی پەخش و پەیوەندی کردووەتەوە ئامانج.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوە دا، خۆشبەختانە هیچ زیان بەر تاوەر و بورجەکان نەکەوتووە و هەروەها زیانی گیانیشی نەبووە.
هاوکات ئێوارەی ئەمڕۆ کەمپی ئازادی لە کۆیە کرایە بەڵام هیچ زیانی گیانی نەبوو.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە کوردستان24ـی راگەیاند: هێرشەکەی سەر کەمپی ئازادی لەکۆیە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، لە رۆژی شەممە تاوەکو ئەمڕۆ ئەوە چوارەمین جارە هێرش دەکرێتە سەر کەمپی ئازادی.