درۆنێک لە ئاسمانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران تێکشکێنرا
پەیامنێری کوردستان24، لە سۆران رایگەیاند: درۆنێک لە ئاسمانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران تێکشکێنرا و لە گەڕەکی وەستا ڕەجەم کەوتوەتە خوارەوە، بەڵام هیچ زیانی نەبووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 5ـی ئاداری 2026، پەیامنێری کوردستان24، لە سۆران رایگەیاند: درۆنێک لە ئاسمانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران تێکشکێنرا و لە گەڕەکی وەستا ڕەجەم کەوتوەتە خوارەوە.
پەیامنێری کوردستان24، ئاماژەی بەوە دا، هێزە ئەمنییەکان داوا لە هاووڵاتییان دەکەن نزیکی نەکەونەوە، هەروەها هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، تەنیا زیان بەر دەرگا و پەنجەرەی ماڵی هاووڵاتییەک گەیشتووە.
هاوکات هەر ئەمڕۆ درۆن ئاراستەی چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان کراوە، بەڵام سەرجەمیان بێ زیان بوون و تێکشکێنراون.